سەرجەم ئەو پاڵاوگانە دادەخرێن کە بەبێ مۆڵەت و بەنایاسایی لە کوردستاندا کاردەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان لە بابەتی کوالێتی بەنزین و گاز دەکۆلێتەوە بە فەرمانی سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەو پاڵاوگانە دادەخرێن کە بەبێ مۆڵەت و بەنایاسایی کاردەکەن لە کوردستان.

کاوە فەتحی مەعسوم سەرۆکی داواکاری گشتی نوسراوێکی ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کرد بۆ داخستنی ئەو پاڵاوگانەی بەبێ مۆڵەت و بەنایاسایی کاردەکەن لە کوردستان بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بوونی بەنزین و گازی کوالێتی نزم.

هاوکات، لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆکی داواکاری گشتی لەگەڵ فەلاح مەولود ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان باسیان لە کوالێتی بەنزین و گاز و بەرزبوونەوەی نرخەکانیان کرد و گفتوگۆیان کرد لەبارەی چۆنێتی بەدواداچوونی سەرپێچییەکان.

لایخۆیەوە سەرۆکی داواکاری گشتی جەختی کردەوە لە گرنگی بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە لەڕێی لایەنە پەیوەندیدارەکان چونکە بوونی کوالێتی خراپی بەنزین و گاز مەترسی دەخاتە سەر ژینگەی ھەرێمی کوردستان و تەندروستی ھاوڵاتیان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا