پۆلیسی هەڵەبجە ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، لەبارەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هاوڵاتییەک کە نەخۆشی بیرکۆڵی هەیە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە24ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە،” ماوەیەکە کەسێک کە نەخۆشی بیرکۆڵی هەیە بەناوی {محەمەد مستەفا کەریم } لە سۆشیال میدیا بەکاردەهێنرێت و وێنە و ڤیدیۆی بە جل و بەرگی سەربازیەوە تۆمار دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەم کارە سەرپێچی یاسایە و لەمەودوا هەرکەسێک بە جل و بەگی سەربازیەوە ڤیدیۆی تۆمار بکات و بڵاویبکاتەوە یان جل و بەرگی سەربازی بۆ دابین بکات ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسای دەکرێتەوە و سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت بەپێی مادەکانی 226 و 260 و 47 بڕگە 3 و 48 بڕگە 1 لەیاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 ساڵی 1969 ی هەموارکراو.

جەختیکردەوە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لەوکارە لەڕوی مرۆڤایەتیەوە سەیری ئەو کەسە بکەن و نەبنە هۆکاری بەکارهینانی و عەزیەت دانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا