كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا تاوتوێ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە دووەم رۆژی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كە سەرۆك و وەزیرانی زۆربەی وڵاتانی جیهانی تێدا بەشدارە، تاوتوێی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا دەكرێت.

لە كۆنفرانسەكەدا 35 سەرۆك و نزیكەی 100 وەزیری دەرەوە و بەرگریی وڵاتان بەشدارن، یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆنفرانسەكەش تایبەتە بەو هەوڵانەی بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا پێویستە بگیرێنەبەر.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەكان، وڵاتانی بەشداربوونی كۆنفرانسەكە دەیانەوێت رێكاری جددی بەرانبەر خراپی كەشوهەوا بگرنەبەر، بەتایبەت كە ئێستا رەوشەكە بەرەو خراپتر دەچێت.

هاوكات یەكێكی دیكە لە تەوەرەكانی كۆنفرانسەكەی ئەمڕۆ پرسی كۆرۆنایە، رێكارە نوێیەكانی پەیوەست بەو پرسەو چۆنیەتی كۆنتڕۆڵكردنی جۆرە جیاوازەكانی دەخرێنە بەر باس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا