پۆڵه‌تیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیڕاق، ژماره‌ی كۆتایی ده‌نگده‌رانی گشتیی عێراقی په‌سه‌ند كرد، كه كۆی گشتیی بریتیه له 24 ملیۆن و 290 هه‌زار و 99 ده‌نگده‌ر.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیڕاق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/7/2021، ژماره‌ی كۆتایی ده‌نگده‌رانی گشتیی عێراقی په‌سند كردووه، كه كۆی گشتیی بریتیه له 24 ملیۆن و 290 هه‌زار و 99 ده‌نگده‌ركه كارتی بایۆمه‌تری درێژخایه‌ن و كورتخایه‌نیان هه‌یه.
هاوكات ئه‌وه‌شهاتووه، كۆی گشتیی ده‌نگده‌رانی له‌دایكبووی نوێ په‌سه‌ند كراون كه له چوارچێوه‌ی كۆی ده‌نگده‌رانی گشتی ئه‌ژمار كراون و ژماره‌یان بریتیه له 988 هه‌زار و 435 ده‌نگده‌ر، كه ڕێكه‌وتی له‌دایكبوونیان له نێوان ساڵانی (2002،2001 و 2003)دایه.
هه‌روه‌ها كۆمسیۆن ژماره‌ی گشتیی ده‌نگده‌رانی تایبه‌تی ده‌سنیشان كردووه، كه‌ژماره‌یان 195 هه‌زار و 853 ده‌نگده‌ر و به‌دوو شێوه دایه‌شكراون به‌جۆرێك:
*/ ئه‌وده‌نگده‌رانه‌ی سه‌ربه دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانن، ده‌توانن به‌پێی كارتی بایۆمه‌تری درێژخایه‌ن ده‌نگ بۆ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكه‌ی خۆیان بده‌ن و كۆی گشتییان بریتییه له حه‌فتا و پێنچ هه‌زار و 727 دابه‌شكراون به سه‌ر 595 بنكه و دووهه‌زارو 584وێستگه‌ی ده‌نگدان.
*/ ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كه ئاواره و په‌نابه‌رن و ژماره‌ی كۆتاییان بریتییه له سه‌دو بیست هه‌زارو 126ده‌نگده‌ر و به سه‌ر 86 بنكه و 309 وێستگه‌دا دابه‌ش كراون و ده‌توانن له شوێنی نیشته‌جێبوونی ئێستایان ده‌نگ بۆ بازنه‌ی بده‌ن.