رونكردنەوەیەك لە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

سكرتاریەتی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە ڕاگەیەندراوێكدا هەموو جۆرە لێدوانێك ڕەت دەكاتەوە كە بەناویانەوە بڵاو دەكرێتەوە و رایدەگەیەنن ئەنجومەنی سەركردایەتی هەر ڕاگەیەندراوێكی هەبێت لەكەناڵە فەرمییەكانی یەكێتی بڵاوی دەكاتەوە .

سكرتاریەتی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ڕۆژانە بەناوی سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی سەركردایەتی بەیاننامە و لێدوان دەدرێت بۆ كەناڵ و میدیا و سۆشیال میدیا، ئەوانە هیچ پەیوەندییەكیان بە ئەنجومەنی سەركردایەتییەوە نییە.

ڕونكردنەوەیەك لە سكرتاریەتی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانەوە

بۆ ئەندام و لایەنگرانی (ی.ن.ك ) سەرجەم دەزگامیدیاییەكان و میدیاكاران ، ڕۆژانە لێرەو لەوێ‌ بەناوی سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی سەركردایەتی بەیاننامەو لێدوان دەدرێت بۆ كەناڵ و میدیا و سۆشیال میدیا ، ئەوانە هیچ پەیوەندییەكیان بەئەنجومەنی سەركردایەتییەوە نیە ، وەك ئەنجومەنی سەركردایەتی هەر ڕاگەیەندراوێكمان هەبێت لەكەناڵە فەرمییەكانی خۆمانەوە بڵاوی دەكەینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا