بەرپرسێكی یەكگرتوو: کادیرانی یەكگرتوو بە ئومێدی پلە و پۆست پەیوەندی بە یەكێتی و پارتییەوە دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێكی یەكگرتووی ئیسلامی دەڵێت، ئەو كەسانەی لە ناو ریزەكانی یەكگرتوودابووبن و چوبێتنە ناو یەكێتی و پارتی لەبەر پلە و پۆست بووە، كە لە ئێستا ئەو تموحە لەناو یەكگرتوودا دەست ناكەوێت.

فاتیح سەنگاوی، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی سەنتەری توێژینەوە و راپرسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە میانی بەشداری كردنی لە بەرنامەی راڤەی پۆڵەتیك لە رادیۆی پۆڵەتیك رايگەیاند: ئەوانەی لەناو یەكگرتوو پێشتر چوونەتە ریزەكانی بزوتنەوەی گۆڕان شەپۆلێك بوو باسی دادپەروەری و ئومێد بە گۆڕانكاری گەورە، چەند كەسانێك لە یەكگرتوو كە دیاربوون و چوونەتە ناو گۆڕان بەو ئومێدە چوون وەكو چۆن خەڵكی دیكەش چوون، بۆنمونە لایەك لەیەكێتی ئەتوانم بڵێم شەق بوو، خەڵكانێك لەناو پارتی و بێلایەن بە ئومێدی گۆڕانكارییەك بوو.

ئەو بەرپرسەی یەگكرتوو وتی: ئەوەی پەیوەندی بە چوون بۆ ناو یەكێتی و پارتییەوە هەبێت بە رای من جگە لە دەستكەوت و پلە و پۆست شتێكی دیكە نییە، چونكە پەیوەندی بە دادپەروەرییەوە نییە، دۆخی ناو ئەو دوو حزبە دۆخێكە یەكێتی و پارتی خۆشیان لێی رازی نین، نا شەفافی هەیە لە زۆرشتدا كە ئەوان لێی بەرپرسن.
وتیشی: یەكگرتووش دۆخی وایە كە لە دەسەڵات نیە، ئەو كەسانەی تموحێكی لەوجۆرەیان هەیە، لە ئێستادا ئەو تموحە لە ناو یەكگرتوودا سنووردارە.

روونیشیكردەوە، دەكرێت ئەوانەش كەم و كورتی هەبووبێت بەرامبەریان لێپرسینەوە و بەداواداچوون بۆیان وەكو پێویست نەكرابێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا هەواڵی چوونی چەند كادیرێكی باڵای یەكگرتوو بۆ ناو ریزەكانی یەكێتی و پارتی بڵاوبوویەوە، یەكێك لەو بەرپرسانەی یەكگرتووش كە پێشتر سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بوو، وەك راوێژكاری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری ناوچەكانی ماددەی 140 دەست بە كاربوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا