ئەسەد بەشداری لوتكەی عەرەبی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتی كۆماری سوریا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشار ئەسەد، سەرۆككۆماری سوریا دەچێتە شاری جددەی سعودیە بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی عەرەبی كە سبەی هەینی بەڕێوەدەچێت، لە هەنگاوێكدا كە نوێنەرایەتی تەواوبوونی گەڕانەوەی سوریا بۆ كۆمەڵگەی عەرەبی دەكات .

سەرۆكایەتی سوریا ئاماژەی بەوەكردووە، بەشار ئەسەد ئەمڕۆ بەرەو شاری جددە لە شانشینی سعودیە دەڕوات بۆ بەشداریكردن لە كارەكانی سی و دووهەمین دانیشتنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كۆمكاری عەرەبی لە لوتكەكەدا كە سبەی هەینی بەڕێوە دەچێت.

ئەم ڕاگەیاندنە چاوەڕوانكراوە دوای زنجیرەیەك هەنگاوی وڵاتانی عەرەبی بەرەو سوریا هات بە مەبەستی كۆتاییهێنان بە گۆشەگیریە 12 ساڵیەكەی سوریا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا