وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن به‌ كۆرۆنا له‌ سلێمانی ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

پۆڵەتیك پرێس:
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، “رێژەی مردنی توشبوانی كۆرۆنا لە هیچ شارێك جاوازییەكی ئەوتۆی نییە، دەشڵێت”هەندێك لە راگەیاندنەكان ئەو جیاوازییەیان دروستكرد”.

د. ئاسۆ حه‌وێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی به‌ پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند:”سەبارەت بە زۆری ڕێژەی مردنی توشبوانی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی هەڵەیە، چونك ڕێژەی مردنی هەموو پارێزگاكان وەك یەكە، بە پێی خراپی حاڵەتەكانە، جار هەبووە لە هەولێر 16 مردنمان هەبووە، لە سلێمانی 4 مردنمان هەبووە، جاری واش هەبووە لە دهۆك 13 مردنمان هەبووە”.

وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بابەتی كەمی ئامێری هەناسەدان لە هەموو شارەكان وەك یەكه‌، نەك كەمە بەڵكو پێی ڕاناگەن، چونكە ژمارەی توشبوان زیاتر دەبێت.

ده‌رباره‌ی بودجه‌ی تایبه‌تی حكومه‌ت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا د. ئاسۆ باسی له‌وه‌كرد،” وەك وەزارەتی تەندروستی بودجەیەكی فریاگوزاریمان لە بەردەستە، كە مانگانە بەم جۆرە دابەشدەكرێت، لە %43 بۆ سلێمانی و لە %34 بۆ هەولێر و لە %23 بۆ دهۆكە، جیاوازی لە نێوان شارەكان هەندێك لە راگەیاندنەكان دروستیانكرد، ئه‌گەر نا بۆ ئێمە هیچ شارێك جیاوازیی نیە، لە ئێستاشدا بارودۆخی توشبوانی هەولێریش خراپە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا