قوباد تاڵەبانی: كوردستان بۆ هەمیشە بێ جیاوازی نیشتمانی هەموو پێكهاتەكانی دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی جەژنی قیامەوە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە هەموو خوشك و برا كریستیانەكان دەكات و رایدەگەیەنێت: لەم بۆنەیەدا جارێكیتر جەخت دەكەینەوە لەسەر پتەوكردنی كلتوری پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان و عێراق.

دەقی پەیامەكە:

بەبۆنەی جەژنی قیامەوە بە گەرمی پیرۆزبایی لە هەموو خوشك و برا كریستیانەكانی كوردستان و عێراق دەكەم.

لەم بۆنەیەدا جارێكیتر جەخت دەكەینەوە لەسەر پتەوكردنی كلتوری پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان و عێراق. كوردستان وەك رابردوو و بۆ هەمیشە بێ جیاوازی نیشتمانی هەموو پێكهاتەكانی دەبێت و شانازیش بەو فرەڕەنگییەوە دەكات.

هیوادارم خوشك و برا كریستیانەكانمان لە سایەی ئارامی و ئاسایشدا جەژنێكی پڕ لە خۆشی و شادییان هەبێت.

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا