بەپێی راپرسییەك هاوپەیمانی ئۆپۆزیسیۆن پێش هاوپەیمانی دەسەڵات كەوتووە لە توركیا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ئاڤراسیا بۆ توێژینەوەی سیاسیی و راپرسییەكان، ئەنجامی دوایین راپرسیی دەنگی لایەنە سیاسییەكانی لە توركیا ئاشكراكرد و راگەیاند. هاوپەیمانیی میللەت (ئۆپۆزیسیۆن) بە 9.8 خاڵ لە پێش هاوپەیمانیی جمهوور (دەسەڵات) كەوتووە.

ناوەندی ئاڤراسیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاندووە، لە رۆژانی نێوان 3-8ی كانوونی دووەمی 2023 لە 26 پارێزگای توركیا و باكووری كوردستان بەشێوەیەكی راستەوخۆ پرسیاریان لە 2612 كەس كردووە، ئەگەر یەكشەممەی داهاتوو هەڵبژاردن بكرێت دەنگ بە كام لایەنی سیاسی و هاوپەیمانی دەدەیت؟

بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەكە:

جەهەپە 31.1٪

ئاكپارتی 29.5٪

ئیی پارتی 13.8٪

هەدەپە 11.2٪

مەهەپە 5.6٪

پارتی دێڤا 3.5٪

پارتی زافەر 1.7٪

پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ 1.2٪ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە.

بەمەش هاوپەیمانیی جمهوور 35.1٪ و هاوپەیمانیی میللەت 44.9٪ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، واتە هاوپەیمانیی میللەت بە نزیكەی 10 خاڵ پێش هاوپەیمانیی جمهوور كەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا