لە خوێندنگە و زانكۆكاندا كارتی ڤاكسین دەكرێت بە ناچاری

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەهۆی هاتنی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆناوە بڕیاریانداوە كارتی ڤاكسین لە خوێندنگەو زانكۆكاندا بكەن بە ناچاری و تیمەكانیش سەردانی ئەو ناوەندانە دەكەن.

ریاز حەلفی بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، لە ناو خوێندنگەو زانكۆكاندا رێژەی وەرگرتنی ڤاكسین جیاوازی هەیەو تیمە تەندروستییەكانیان سەردانی ئەو شوێنانە دەكەن بۆ ئەوەی ئەو جیاوازییە نەهێڵن.

باسی لەوەشكردووە، سیستمی كارتی ڤاكسین لە خوێندنگە و زانكۆكاندا پەیڕەو كراوەو لە ئێستا بەدواوە دەیكەن بە ناچاری.

هاوشێوەی وڵاتانی ناوچەكە، ماوەی چەند مانگێكە رێژەی توشبون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە عێراق زیادیكردووە، بەرپرسانی تەندروستیش داوا لە هاوڵاتیان دەكەن سەردانی بنكەكانی پێدانی ڤاكسین بكەن و خۆیان بكوتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا