سوپرایزەكەی ئەمریكا لەعێراق كێ‌ دەكاتە ئامانج؟

پۆڵەتیك پرێس:
دەیڤید ئیگناتیوس نووسەری ئەمریكی دەڵێت: لەچەند هەفتەی داهاتوودا ڕووبەڕووبوونەوەیەك لەنێوان ئەمریكا و ئێران روودەدات، كە ئەوەی بە “سوپرایزی ئۆكتۆبەر” ناوبردووە.

بەقسەی نووسرەكە، ئەمریكا هەڕەشەی داخستنی باڵوێزخانەكەی لەعێراق كردووەو دەشڵێت: داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق لەوانەیە ببێتە هۆی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر میلیشیا چەكدارەكانی سەر بەئێران لەعێراق.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەم هەفتەیەدا بەنهێنی هۆشداریدایە عێراق، كە وڵاتەكەی باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدا دادەخات، ئەگەر حكومەتی عێراق كار بۆ ڕاگرتنی هێرشەكانی میلیشیاكانی سەر بە تاران نەكات.

 

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەم هەفتەیەدا بەنهێنی هۆشداریدایە عێراق

 

ئیگناتیوس ئاماژەی بەوەش كردووە، ئێران ڕاستەوخۆ نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر ئیدارەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، بەڵام لەرێگەی میلیشیاكانەوە كارەكانی لەعێراق دەكات‌و بووەتە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەعێراق.

هەر بەقسەی ئەو نووسەرە، دوای ئەو پێشهاتانە، ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە لە عێراق هەیەو مەترسیش هەیە لەهەموو ئاڕاستەیەك پێكدادان رووبدات.

 

دوای ئەو پێشهاتانە، ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە لە عێراق هەیە

 

هەروەها ئەگەر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش هێرش بكاتە سەر میلیشیا شیعییەكان، وەك پۆمپیۆ داوای دەكات، ڕەنگە ئێران بە توندی وەڵام بداتەوەو ئەوەش ئەگەری رووخانی حكومەتی لێدەكرێت.

ئێستا مەترسییەكی ڕوون لەسەر ژیانی ئەمەریكییەكان لەعێراق هەیە، بەتایبەت ئەگەر ئەو هێرشانە بەردەوام بن و ئەو نووسەرەش نووسیویەتی: لەو باوەڕەداین، كە كازمی دەیەوێت كاری ڕاست بكات، بەڵام دەبێت خێراتر كاری زیاتر بكات .

 

كازمی دەیەوێت كاری ڕاست بكات، بەڵام دەبێت خێراتر كاری زیاتر بكات

 

توندوتیژی گروپە چەكدارەكان لەم چەند هەفتەیەی دواییدا زیاتر بووە، سەرەڕای ئەو بەڵێنانەی كازمی داویەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو گروپانەی لەپشت كردەوە توندوتیژییەكانەوەن.

بەپێی كۆكراوەی شیكەرەوەی عێراقی جۆیل وینگ، 25 هێرش كراوە بۆ سەر ئەو كاروانانەی، كە پێداویستیان بۆ دامەزراوەكانی ئەمریكا، یان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەڵگرتووە، هەروەها لە ناوچەی سەوز، كە باڵیۆزخانەی ئەمریكا تێدایە چەندین هێرشكرەوەو هێرشیش بۆ سەر فڕۆكەخانەی بەغدا ئەنجامدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا