پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
گریگۆری گاڵیگن، باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق ڕایگەیاند، دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و به‌غدا ناشه‌فافه.
لە لێدوانێکی میدیاییدا گریگۆری گاڵیگن ئاماژەی بەوەکرد، لە هەرێمی کوردستان بەهۆی درێژکردنەوەی ماوەی تەمەنی پەرلەمان پرسیار لەسەر پڕۆسەی دیموکراسی دروستبووە و دەپرسین ئەم درێژکردنەوەیە تا کوێ دەخایەنێت؟
وتیشی، کەنەدا هەنگاوی جددی ناوە لەپێناو بەلاخستنی ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی عێراق و کوردستان بوونەتەوە.
باسی لەوەش کرد، وڵاته‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و له ئێستاشدا پاڵپشتییه مرۆیی و چالاكی چالاكوانان و چاره‌سه‌ری كێشه ناوخۆیی و ئابورییه‌كان بووه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
جەختی لەوەش کردەوە،حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم سیاسەتێکی نەوتیان جێبەجێکردووە کە دوورە لە شەفافیەتەوە، بۆیە بەهۆی ئەو ناشەفافیەتەی لە گواستنەوەی نەوت و بودجەدا هەیە، بەشێوەیەکی بەرفراوان ڕووبەڕووی قەیران بوونەتەوە.