لەساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا کونسوڵخانەی ئەمریکا پەیامێک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، لەساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،”  ئەمڕۆ 36هەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژییە دڕاندانەكەی هەڵەبجەیە”.

ئەمڕۆ شەممە16ی ئادار، لەساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،” ئەمڕۆ 36هەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژییە دڕاندانەكەی هەڵەبجەیە کە تیایدا پێنج هەزار هاوڵاتی کورد کوژران‌ و 10 هەزاری دیکەش برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەم ساڵیادە ناخۆشە رۆژی پرسەبارییە بۆ هەموو عێراقییەكان و لەگەڵ گشت لایەك لە جیهانەوە بەشدارین لە یادكردنەوەی ئەو كەسانەی كە گیانیانلەدەستدا و برینداربوون .

جەختیکردەوە، “بەردەوامدەبین بۆ پێكەوە كاركردن لەگەڵ یەكدی بۆ رێگری لەوەی هەرگیز كارەساتی قێزەونی لەم جۆرە روونەدەنەوە و  برەوبدرێت بە پرنسیپی ئاشتی و لەیەکتر تێگەیشتن و فرەیی”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا