ئاسایشی هەولێر لەبارەی دەستگیرکردنی عەلی مەحموود ڕوونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، داواکرێک بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن عەلی مەحموود داڵدەدراوە و بەو هۆکارە دەستگیرکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە وتەبێژی ئاسایشی هەولێر سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی عەلی مەحموود ڕایگەیاند: “داواکراوێک بەپێی مادە 406 لە یاسای سزادانی عێراقی، کە تایبەتە بە کوشتن لەلایەن عەلی مەحموودەوە لە ماڵەکەی داڵدەدراوە. داواکراوەکە دەستگیرکراوە و عەلی مەحموودیش بەتۆمەتی داڵدەدانی داواکراوەکە دەستگیرکراوە.”

ئەوەش لەکاتێدایە پێشتر يەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان رایگەیاند، “ئەمشەو چالاکوانی بواری جینۆسایدو ئەندامی ئەنجومەنی باڵاو ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان عەلی مەحمود لە ھەولێر لەماڵی خۆی رفێنراوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا