ئەمریكا ترسی لەهێرش بۆ سەر باڵوێزخانەكەی لەبەغدا هەیە

پۆڵەتیك پرێس:
پێشتر ئەمریكا هۆشداریدا بۆ داخستنی باڵیۆزخانەكەی لەشاری بەغدا، ئەگەر حكومەتی عێراق كۆتایی بەهێرشەكانی میلیشیاكان نەهێنێت.

لەئێستادا بەرپرسانی ئەمریكا لەوە پاشگەزبوونەتەوەو رایانگەیاندووە، واشنتۆن بڕیاریداوە لە بری ئەوەی باڵوێزخانەكە بەتەواوی دایبخەن، ستاف لە باڵیۆزخانەكە كەمبكەنەوە، كە بەم نزیكانە ستافەكە كەمدەكرێتەوە.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ لەزاری بەرپرسێكی ئەمریكی بڵاویكردەوە، بەرپرسانی ئەمریكا بڕیاریانداوە، كە باڵیۆزخانەكە بە تەواوی لە بەغدا دانەخەن، وەك پێشتر مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداریدابوو.

ئەو بەرپرسە راشیگەیاند، كشانەوەی بەشێكی كارمەندانی باڵیۆزخانەكە هاوكات دەبێت، لەگەڵ یەكەم ساڵیادی ئەو هێرش و بۆردومانە ئاسمانییەی ئەمریكا، كە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران‌و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی پێكردە ئامانج.

لەرۆژی 3ی یەكی ساڵی 2020 ئەمریكا بەموشەك هێرشی كردە سەر كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی قاسم سلێمانی‌و ئەبو مەهدی موهەندیس‌و هەردووكیانی لەنزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كوشت.

بەرپرسەكە ئەوەشی راگەیاندووە، كە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە كۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگی سیاسەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بڕیاری كشانەوەی چەند ستافێك لە باڵیۆزخانەكە دراوە، ئەوەش لەترسی هێرشی تۆڵەكردنەوە لەلایەن ئێران‌و میلیشیاكانی لەعێراق.

بەپێی ڕۆژنامەكە، تائێستا نەزانراوە، چەندێك لەستافی باڵوزخانەكە دەكشرێنرێتەوە، بەڵام تێبینی ئەوە كراوە ژمارەی كارمەندەكانی ئەوێ بەهەزار كەس مەزەندە كراوە .

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە چەند مانگی ڕابردوودا هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لەبەغدا كرد، ئەگەر ئەوەی حكومەتی عێراق كۆتایی بە هێرشی موشەكی بۆ سەر باڵوێزخانەكە نەهێنێت.

بەرپرسانی عێراق لەو كاتەدا وتیان رایانگەیاند ئەمەریكا لە مانگی نۆدا عێراقی ئاگاداركردووەتەوە، لە ماوەی چەند مانگێكدا ئامادەكاری بۆ داخستنی ئەو باڵیۆزخانەیە دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا