دەست بە نۆژەنكردنەوەی رێگای سماقوڵی دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، رایدەگەیەنێت، كاركردن بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگای سماقوڵی بەردەوامە و تیمەكان راسپێردراون بەشێوازێكی گونجاو و هەرچی زووە كارەكان تەواوبكەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دوای سەردانەكەی وەزیری ئاوەدانكردنەوە بۆ لای خۆپیشاندەران و پێدانی بەڵێن بە جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان، كاركردن لە نۆژەنكردنەوەی رێگای دۆڵی سماقوڵی دەستیپێكرد.

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە روونیكردەوە، پڕۆژەكە پێكهاتووە لە نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی قیری رێگاكە لە دەربەندی گۆمەسپان تاكو بەنداوی سماقوڵی و لەوێشەوە تاكو هیزۆپ.

ئاماژە بەوەشكراوە، تیمەكان راسپێردراون بەشێوازێكی گونجاو و هەرچی زووە كارەكان تەواوبكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا