سێ کەس بەتۆمەتی سوتاندنی کەپری میوە فرۆشێک دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت، کەزیانی مادی (28)ملیۆن دینار بە هاوڵاتییەک دەگەیەنن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای بەداواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ سکاڵای هاوڵاتیەک سەبارەت بە سوتانی کەپرێکی فرۆشتنی سەوزە و میوەی کاسبکارێک لە شاری سلێمانی، پاش سووتانی لەلایەن چەند تۆمەتبارێک و زیانی زۆری ماددی لێدەکەوێتەوە، دەستبەجێ بەهەوڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە توانرا سێ تۆمەتباری ڕووداوەکە بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی ڕابردوودا پاش دزیکردن 4 جارە کەپری کەسبکارێکی شاری سلێمانی دەسوتێنن بەمەبەستی وونکردنی شوێن پەنجەی تاوانەکەیان و زیانی مادی زۆری لێ دەکەوێتەوە. لەماوەی سوتانی سێ جاری پێشوتر نزیکەی 11 ملیۆن دینار زیانی دەبێ و لە سوتانی چوارەمی 17 ملیۆن دینار زیانی مادی پێ دەگات بە دزینی (دۆمەڵان و هەنگوین و چەندین تۆن سەوزەو ومیوە)و تەواوی کەپرەکەی دەسوتێنن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 342 لە یاسای سزادان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا