پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، لە ڕێگەی سێ فڕۆکەوە هاوکاری مرۆییان گەیاندۆتە فڕۆکەخانەی کابول لە ئەفغانستان، ئاماژەیان بەوەشدا ئامادەکاری دەکەن بۆ گواستنەوەی ئەو هاوڵاتیانەی ئارەزوومەندن ئەفغانستان بەجێبهێڵن.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ لە ڕێگەی سێ فڕۆکەی ڕوسی سەربازییەوە، کۆمەڵێک هاوکاری زۆیان گەیاندۆتە فرۆکەخانەی کابول وەک خۆراک و دەرمان هەروەها پێشوازییان لەوانە کرد کە دەیانەوێت ئەفغانستان بەجێبهێڵن.
ئاماژەیان بەوەشدا بە فەرمانی ڤلادمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا، ئاۆپەراسیۆنی چوارەم ڕێکدەخرێت بۆ زیاتر لە 300 هاوڵاتی ڕوسیا و قیرغیزستان، لەگەڵ ئەو خوێندکارە ئەفغانیانەی لە زانکۆی ڕوسیا دەخوێنن.