پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمنای رایگەیاند، به‌هۆی هه‌بونی ئه‌و مادانه‌ی كه مه‌ترسی توشبونی شێرپه‌نچه‌یان لێده‌كرێت، قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر شامپۆ له‌جۆری (بریم لێس) له‌ناوده‌بات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی ئەنجامی پشکنینی ئەو شامپۆیەی ئاشکراکرد کە ماوەیەک بەر لە ئێستا زیانی تەندرووستیی بە هاوڵاتییەکی شاری سلێمانی گەیاندبوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەو شامپۆیە ناوە بازرگانییەکەی (بریملێس) و درووستکراوی وڵاتی چینە.
کەیوان خەلیل، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی کوالێتی کۆنتڕۆڵ لە قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت: لە‌ژێر چاودێری قائیمقامیه‌تی سلێمانی پشكنینی تاقیگه‌ی به ئه‌و جۆره شامپۆیه ئه‌نجامدراوه، و له ئه‌نجامیشدا ده‌ركه‌توه له پێكهاته‌كانی ئه‌و جۆره شامپۆیه دا، دو ماده‌ی سه‌ره‌كی هه‌ن كه هۆكاره‌ن بۆ توشبون به شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها ده‌بیته هۆی روشانی پیست و سوربونه‌وه و خوران و ئاوسان، بۆیه بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و جۆره شامپۆیه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو له لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوده‌برێت.
لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە‌ژێر چاودێری قائیمقامیه‌تی سلێمانی پشكنینی تاقیگه‌ی به ئه‌و جۆره شامپۆیه ئه‌نجامدراوه، و له ئه‌نجامیشدا ده‌ركه‌توه له پێكهاته‌كانی ئه‌و جۆره شامپۆیه دا، دو ماده‌ی سه‌ره‌كی هه‌ن كه هۆكاره‌ن بۆ توشبون به شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها ده‌بیته هۆی روشانی پیست و سوربونه‌وه و خوران و ئاوسان، بۆیه بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و جۆره شامپۆیه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو له لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوده‌برێت.