لە دەرەوەی پەرلەمان تاوتوێ پرۆژە یاسایی دادگای فیدراڵی دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنەكان و لیژنەی یاسایی پەرلەمان لە بارەی پەسەندكردنی چەند بڕگەیەكی پرۆژە یاسای دادگای فیدڕاڵییەوە كۆدەبنەوە.

ئەڵماس فازڵ ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، كۆبونەوەكە لە ماڵی حەلبوسی دەكرێت و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی پەسەندكردنی ئەو بڕگانەی پرۆژە یاساكەوە دەكەن كە هێشتا پەسەند نەكراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕێدەكرێت تا كۆبونەوەی رۆژی 15ی ئادار ئەم پرۆژەیاساییە یەكلابكرێتەوە و لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە دواین هەڵوێستیاندا لایەنە شیعەكان پەسەندكردنی هەردوو پرۆژە یاسای بودجەی گشتی و دادگای فیدڕاڵییان پێكەوە بەستوەتەوەو رایدەگەیەنن، تا پرۆژە یاسای دادگای فیدڕاڵی پەسەند نەكرێت دەنگ لەسەر بودجە نادەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا