سزای زیندانیکردن بۆ هاوسەری شنیار هونەر دەرچوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سزای زیندانیکردنی هەمیشەیی بۆ هاوسەری شنیار هونەر دەرچوو کە لە ساڵت ڕابردوو کوژرا.

ئاودێر عەلی، پارێزەری شنیار هونەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، مانگی دووی ساڵی ڕابردوو شنیار هونەر، لە ڕووداوێکدا لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی سووتا.

وتیشی، دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە و وەرگرتنی وتە لێی دانیبەوەدا نا کە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سووتێنراوە و دواتر گیانی لەدەستدا.

باسی لەوەش کرد، ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی سلێمانی سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی بەسەر هونەر رەشید هاوسەری شنیار سەپاند، هاوکات بڕیاری ئازادکردنی بۆ تۆمەتبارەکەی دیکەی بە ناوی ئەنوار کە بە رەگەز عەرەبە دەرکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا