یەنس ستۆلتنبێرگ: دوای جەنگی ڕوسیا ئۆکرانیا دەبێتە ئەندامی ناتۆ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەنس ستۆلتنبێرگ، ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ ڕایگەیاند، هەموو ئەندامانی ناتۆ ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی لەکۆتایی ئەم جەنگەی ڕوسیا، ئۆکرانیا ببێتە ئەندام لەناو ناتۆ، بەڵام ئێستا هەموو سەرنجەکان لەسەر سەرکەوتنە بەسەر ڕوسیادا.

لە نوێترین لێدوانیدا یەنس ستۆلتنبێرگ ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ تەواوبوونی جەنگ لە ئۆکرانیا، پێویستە کیێڤ سەرجەم پاڵپشتییەکی خۆپاراستنی هەبێت بەرامبەر هێرشە نوێیەکان.

پێشتریش ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمینداری گشتی ناتۆ وتی، با ڕوون بم لەگەڵتان، شوێنی ڕاستەقینەی ئۆکرانیا خێزانی ئەوروپای ئەتڵەسییە، شوێنی ڕاستەقینەی ئۆکرانیا ناتۆیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا