ئەمریكا پشتیوانی خۆی بۆ حكومەتەكەی سودانی دەردەبڕێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا بلینكن پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ كابینەكەی سودانی دووپاتكردووەتەوە.

رۆژی شەممە 18_2_2023، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی لوتكەی میونشن لە ئەڵمانیا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە شوێنی مانەوەی خۆی پێشوازیكرد لە ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا.

ئەوەشهاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا و واشنتن و رێگەكانی بەرەوپێشردن و بەهێزكردنیان لەسەر ئاست و بوارە جیاوازەكان تاوتوێكراون.

باس لەوەشكراوە، سودانی خواستی عێراقی بۆ هاوكاری زیاتر لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر دەربڕی، لە چوارچێوەی پێشكەشكردنی مەشق و راهێنان و راوێژكاری و ئاڵوگۆڕی زانیارییەكان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق، لەپێناو پاراستنی سەرەوەری و سەربەخۆیی عێراق.

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتووە: لەلایی خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پلانەكانی حكومەتی عێراق بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و گەشەسەندن و دانانی كەرتی و‌زە بەرز نرخاند. هەروەها وتی، ئەمەریكا رۆڵی عێراق لە سەپاندنی سەقامگیری بەرزدەنرخێنێت و پاڵپشتی خۆی بۆ كارەكانی حكومەتی ئێستا دووپاتدەكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا