هۆکاری سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ فەڕەنسا ئاشکرا کرا

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە سەردانی فەڕەنسا بکات، یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانەکەشی تاوتوێکردنی کڕینی چەکە بەپێی پێداویستییەکانی سوپای عێراقی.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دەرەوەی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، بڕیارە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا سەردانی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بکات، ئامانجەکانی ئەو سەردانەش خۆی لە پتەوکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا دەبینێتەوە.

باسی لەوەش کرد، یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی ئەو سەردانە، داواکردنی ناردنی چەند چاودێرێکە لە پەرلەمانی ئەوروپی بۆ کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو.

هاوکات، بڕیارە کازمی لە پاریس تاوتوێی کڕینی چەک بکات بەپێی پێداویستی سوپای عێراق.

لەماوەی رابردووشدا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بە یاوەری شاندێک سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و چەند بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکە کۆبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا