پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای ئەوەی بە وتەی كەسوكارەكەی زیرەك شەهید عەلی محەمەد ، لە سەعات 12 ی نیوەڕۆ لەلایەن هێزێكی ئەمنی لە شاری هەولێر لەسەر كارەكەی دەستگیردەكرێت ، دوای چەند سەعاتێك ئاگاداری كەسوكارەكەی دەكەن كە تەرمەكەی لە پزیشكی دادی هەولێر وەربگرنەوە.
كەسوكارەكەی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ، زیرەك شەهید عەلی محەمەد ، كێشەی لەگەڵ كەس نەبووە و نەخۆشیشی نەبووە.
زیرەك شەهید عەلی محەمەد ، باوكی شەهیدی ی.ن.ك و لەدایكبووی ساڵی 1982 ە و خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە و كاسبكار بووە لە بازاری هەولێر.