پۆڵه‌تیك پرێس
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى هۆكارى كه‌مبونه‌وه‌ى سه‌عاته‌كانی پێدانی كاره‌با و بڕى ئه‌و قه‌رزه ئاشكراده‌كات، كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر به‌كارهێنه‌رانى كاره‌با.
به‌به‌راورد به‌ساڵانى ڕابردوو له‌م ساڵدا پێدانى سه‌عاته‌كانی كاره‌باى نیشتمانى به‌هاوڵاتیان نزیكه‌ى نۆ سه‌عات كه‌مبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى زۆرى لاى هاووڵاتیان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
سالار حسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ره‌ى گشتى كاره‌باى سلێمانى له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، نه‌ك ته‌نها له سلێمانى به‌ڵكو له هه‌رێمیش پێدانى سه‌عاته‌كانی كاره‌باى نیشتیمانى كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌شێك له هۆكاره‌كه‌شى په‌یوه‌ندى به نه‌بونى موچه و دابه‌شنه‌كردنى سوته‌مه‌نییه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش وایكردووه خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانى كاره‌با زیاتر بیت.
وتیشى: “ئه‌مساڵ پێدانى كاره‌با به‌به‌راورد به‌ساڵانى رابردوو كه‌متره، له‌كاتێكدا بڕى به‌رهه‌مهێنان به جێگیرى ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بڕى به‌رهه‌مهێنان زیادبكات”.
له‌باره‌ى كڕینى كاره‌با له توركیا و بڕى ئه‌و قه‌رزه‌ى كاره‌با كه لاى هاووڵاتیان و شوێنه پیشه‌سازى و بازرگانییه‌كانه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى وتی، قه‌رزه‌كه گه‌یشتووه‌ته ملیارێك دۆلار و ئه‌و كاره‌بایه‌ش كه ده‌كڕدرێت سودى بۆ هه‌موو هاووڵاتیه‌كى هه‌رێم ده‌بێت.