پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە قۆناغی “دەرفەت”دایە

ئەم بابەتە 94 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

کینیس ماکێنزی، سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئێران لە قۆناغی “دەرفەت”دایە، لەدوای ئەوەی جۆ بایدن بووە سەرۆک.

کینیس ماکێنزی ئەوەی خستەڕوو، ئەم چەند مانگەی رابردوو بەر لە دەستبەکاربوونی بایدن، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گرژبوونی زیاتریان بەخۆیانەوەبینی.

جەختی لەوەشکردەوە، ئەمریکا توانیویەتی هێزی بەرپەرچدانەوە بپارێزێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ فایلی ئێراندا، هەروەها هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکە هەوڵیداوە رێگری بکات لە روودانی جەنگ لەگەڵ ئێران.

ماکێنزی سەرۆکایەتی فەرماندەیی ناوەند لە سوپای ئەمریکا دەکات کە بەرپرسە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە (سنتکۆم) ناودەبرێت.

لەماوەی رابردوودا، ئاماژە بەوەدرا، پێدەچێت ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن، بەشیوەیەکی نەرمتر مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی ئێراندا بکات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک