هەپەگە: كوژرانی پێنج سەربازی سوپای توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، رایگەیاند، سوپای تورکیا لە دەمیرقاپی لە ناوچەی گلیداغی ئاگری لە 13ی تەمموزدا دەستی بە ئۆپراسیۆن کردووە، بۆیەگەریلا دەستوبرد و بە خێرایی لە یەکە شاراوەکانی دوژمنیان دا و لەو چالاکییەداپێنج سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلا دژبە سوپای تورکیا، لە باکووری کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: لە 13 ی تەمموز سوپای تورکیا لە ناوچەی دەمیرقای لە گلیداغی ئاگری بە بەشداریی یەکینە شاراوەکانی دەستی بە ئۆپراسیۆن کردبوو، هێزەکانمان یەکینەیەکی شاراوەیان لە ناوچەکەدا لە کاتژمێرەکانی رۆژدا خستبووە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی خۆیان و لە کاتژمێر 09:00 ی شەودا، لە سێ قوڵەوە چالاکییان لە دژیان ئەنجامداوە و لەو چالاکییەدا لە ماوەیەکی کەمدا ئەو یەکینەیە بێکاریگەر کرا و بەلانیکەمەوە پێنج سەربازیان كوژراون.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەکەدا، کە زۆر بە خێرایی و دەستوبرد ئەنجامدرا، داگیرکەران تووشی شپرزەیی و شڵەژان بوون و بە دەشت و چۆڵەوانییەکاندا بڵاویان بوونەوە، بۆ جارێکی دیکەش هێزەکانمان لەدژی ئەو داگیرکەرانە، کە بە دەشت و دۆڵەکاندا بڵاوەیان لێکردبوو چالاکییان ئەنجامدا و لەوێشدا گورزی گەورە لە سوپای توركیا دراوە، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە، بۆیە سوپای توركیا لە کاتژمێر01:00 ی نیوەڕۆی ڕۆژی دواتر، بە هێلهێلیکۆپتەر دەستیکرد بە گواستنەوەی کوژراو و بریندارەکانی لەو ناوچەیەدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی هەپەگە، لەو شەڕەدا هیچ زیانێك بەهێزەكانی هەپەگە نەگەیشتووە.

دەقی راگەیەندراوەكەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە.

لە ناوچەی گلیداغی ئاگری ٥ داگیرکەر سزادران

” لە ١٣ی تەممووز سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی دەمیرقای لە گلیداغی ئاگری بە بەشداریی یەکە شاراوەکانی دەستی بە ئۆپراسیۆن کردبوو. هێزەکانی گەریلامان یەکەیەکی شاراوەیان لە ناوچەکەدا لە کاتژمێرەکانی رۆژدا خستبووە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی خۆیان و لە کاتژمێر ٢١:٠٠ دا لە سێ قۆڵەوە چالاکییان لە دژیان ئەنجامدابوو. لەو چالاکییەدا لە ماوەیەکی کەمدا ئەو یەکەیە بێکاریگەر کرا و بەلانیکەمەوە ٥ داگیرکەر سزادران. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەکەدا، کە زۆر بە خێرایی و دەستوبرد ئەنجامدرا، داگیرکەران تووشی شپرزەیی و شڵەژانێکی وەها بوون، کە بە دەشت و چۆڵەوانییەکاندا بڵاویان لێکرد. بۆ جارێکیتریش هێزەکانمان لە دژی ئەو سەربازە داگیرکەرانە، کە بە دەشت و دۆڵەکاندا بڵاوەیان لێکردبوو چالاکی ئەنجامدرا و لەوێشدا گورزی گەورە لە دوژمن درا، بەڵام ژمارەی کوژراوان و بریندارانی دوژمن لەوێدا روون نەبوویەوە.

سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە کاتژمێر ١٣:٠٠ دا بە کۆپتەر دەستیکرد بە گواستنەوەی کوژراوان و بریندارەکانی لەو ناوچەیەدا.

لە ناوچەی حەفتاین لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابووردا؛

لە ١٠ی ئاب لە کاتژمێر ١٧:٠٠ دا هێزەکانی یەژاستار لە دژی داگیرکەران، کە لەسەر شاخی ئیندرمە لە خانتوور دەستیان بە جموجوڵ کردبوو، چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزادران. دەوڵەتی کۆماری تورکیای داگیرکەر دوای چالاکییەکە کوژراوان و بریندارەکانی بە کۆپتەر لە ناوچەکە دوور خستەوە.

لە ناوچەی مەتینا لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابووردا؛

لە ١٠ی ئاب لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ دا بە چەکی قورس لە داگیرکەرانی سەر ملەی شاخی ئازاد درا. لەو چالاکییەدا ئامانجە دیاریکراوەکان بە وردی لێیاندرا.

لە ١١ی ئاب لە کاتژمێر ٠٣:٥٠ دا هێزەکانی یەژاستارمان لە داگیرکەرانی سەر شاخی کۆردینەیان دا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا داگیرکەریک سزادرا و ٢ کامێرای چاودێری تێکشکێنران.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەی ئاڤاشین؛

لە ١٠ی ئاب هێزەکانمان لە دامێنی شاخە سۆر یەکەیەکی شاراوەی سوپای تورکی داگیرکەریان خستە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی خۆیان لە هەمان رۆژدا لە کاتژمیر ١٢:٠٠ لە نزیکەوە لە یەکەکەیان دا. لەو چالاکییەدا بەلانیکەمەوە داگیرکەرێک سزادرا و دوای ئەو چالاکییە داگیرکەران هەندێک پاشەکشەیان کرد.

لە ١٠ی ئاب دا هێزەکانمان لە کاتژمێر ١٨:٢٠ دا لە شاخی سلێمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیان دا. لەو چالاکییەدا گورزێکی بەهیز لە دوژمنی داگیرکەر درا.

سوپای تورکی داگیرکەر ٧ جار گازی کیمیایی لە دژی تونێلەکانی شەڕ بەکارهێنا

لە ١٠ی ئابدا فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەی سیان لە گارە لە بەرواری دا بۆردومانکرد. دوای بۆردومانەکە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە و ئاگرەکە تاوەکو ئێستاش بەردەوامیی هەیە.

لە ١٠ی ئاب لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ ۆ ٢٣:٠٠ کۆپتەرەکان بە سەر هێڵی قاشورا لە مەتینا سوڕانەوە. لە هەمان کاتژمێردا کۆپتەرەکان دەورووبەری گوندی دەشیش و سەرارووی کانی ماسی لە ئامێدی و دەورووبەری شاخی کۆردینەیان بۆردومانکرد.

لە ١٠ی ئاب لە کاتژمێر ٢١:٣٠ بۆ ٠٤:٣٠ دا تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەی وەرخەلی ئاڤاشین بە تەقەمەنی، فڕۆکەی جەنگی و کۆپتەر بۆردومان کران.

لە هەمان رۆژدا لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ بۆ ١٩:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی تونێلەکانی شەڕ ٧ جار گازی کیمیایی بەکارهێنا.

لە ١٠ی ئاب دا داگیرکەران خواستیان لە گۆڕەپانی شاخە سۆری ئاڤاشین بە تەقەمەنی هێرش بکەنە سەر تونێلەکانی شەڕ، بەڵام هێزەکانمان لە داگیرکەران هاتنە دەست و داگیرکەرانیان ناچار بە پاشەکشە کرد.

تاوەک ئێستا و بە بەردەوامی درۆن بەسەر ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.

سوپای تورکی داگیرکەر بە کۆپتەر هێزەکانی خۆی لە ناوچەی مەرڤانۆس، تابووری عەرەبەکان، شاخە سۆر و شاخی سلێمان ئاڵۆگۆڕ کرد.

لە ١٠ی ئاب لە کاتژمێر ١٢:٣٠ بۆ ٢٢:٣٠ ناوچەی چەمچۆی زاپ بە چەکی قورس بۆردومان کرا.

لەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا