حەلبووسی و سودانی پێشهاتە سیاسییەكان تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی دوورخراوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كرد، لەمیانەی دیداری نێوانیان دوایین پێشهاتە سیاسیەكانیان تاوتوێ كرد.

رۆژی چوارشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2023 محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی دوورخراوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە، هاوكات لەمیانەی كۆبوونەوەی نێوانیان باسیان لە دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و كاركردن بۆ پاراستنی سەقامگیری سیاسی كرد.

لە میانی دیدارەكەدا سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق جەختی لە گرنگی پشتبەستن بە دیالۆگ و چارەسەركردنی هەموو كێشەكان لە رێگەی پەیوەندی نێوان هێزە سیاسییەكان كردەوە، كە نوێنەرایەتی بناغەی بنەڕەتی پڕۆسەی سیاسی عێراق دەكەن .

رۆژی سێشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2023 دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەكە لە محەمەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش راستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دووردەخرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا