پۆڵه‌تیك پرێس:
ڕاپۆرتێكی په‌یمانگه‌ی واشنتۆن بۆ توێژینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌و غازه سروشتییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ده‌توانێت كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به كاره‌با له‌عێراق چاره‌سه‌ر بكات.
په‌یمانگه‌ی واشنتۆن له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت “بوونی غازی سروشتیی له هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆئه‌وه‌ی عێراق بیر له‌وه بكاته‌وه به‌كاریبهێنێت بۆ به‌گه‌ڕخستنی وێستگه‌كانی كاره‌با، هه‌روه‌ها ببێته هۆی په‌ره‌پێدان به كه‌رتی وزه‌ی عێراق”.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، به‌ڵام ئێران بووه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌و بابه‌ته‌دا، چونكه ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی غازی سروشتییه‌وه پێگه‌ی خۆی له‌ڕووی سیاسییه‌وه له عێراق بهێڵێته‌وه.
په‌یمانگه‌ی واشنتۆن به‌پێویستی ده‌زانێت سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق چاره‌سه‌رێك بۆئه‌و ئاڵنگارییه بدۆزنه‌وه، هاوكات په‌یمانگه‌كه پێیوایه غازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان باشتره له‌وه‌ی عێراق ئه‌و غازه له ئێران بكڕێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت په‌ره به‌كه‌رتی غازی سروشتی بدات و ته‌نانه‌ت غاز هه‌نارده‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر وه‌ك توركیا بكات.