پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە سۆران شوێنەوارێك دەركەوت كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش هاتنی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ.)
عەبدولوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری شوێنەوای سۆران رایگەیاند، لە گوندی سیتكانی سەر بە ناحیەی دیانا، لە سنوری ئیدارەی سۆران، لە كاتی جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی ئاو، شوێنەوارێك دۆزرایەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش هاتنی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ.).
شوێنەوارەكە پێكهاتووە لە گۆزەیەكی گەورە و ئێسكەپەیكەرێكی مرۆڤ، بە پێی پشكنینە سەرەتاییەكان مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی برۆنز (3300_1200) پێش زایین.
بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران ئەوەشی راگەیاند، ئێسكەپەیكەرەكە بەهۆی كاركردن لە پڕۆژەكە شێواوە، بەڵام تەواوی ئەندامانی جەستەی مرۆڤەكە ماون و لەوەدەچێت كەسێكی تەمەن پەنجا ساڵ بێت و رووەو رۆژهەڵات نێژراوە، دیوارێكی شوێنەواری و چەند پارچە رەژویەكیش لەنزیك گۆڕەكە هەن.