ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی: گردبوونەوە و ناڕەزایەتیەكان دەبەینە بەغدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، یەكشەممەی ئایندە دەكەن بە ڕۆژی دوپاتكردنەوەی بایكۆت لەسەرجەم شارو شارۆچكەكان خۆپیشاندان و گردبونەوەی بەرفراوان ئەنجام دەدەن، بەم نزیكانە و بەهاوكاری دەستەو گروپە ناڕازییەكانی تر و بە پشتیوانی و بەشداری ئێوەی خەمخۆر گردبونەوە و ناڕەزایەتیەكان دەبەینە بەغدای پایتەختی عێراق.

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی لە راگەیەندراوێكدا هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت، لای هەموان ئاشكرایە دەسەڵاتی تاڵانكاری هەرێم ڕۆژ دوای ڕۆژ بێباكانەتر مامەڵە لەگەڵ گرفتەكانی موچەخۆران و هاوڵاتیاندا دەكات، بۆیە بە پێویستی دەزانین هەنگاو و ناڕەزەتیەكانمان توندتر و فراوانتر بكەین، لەم پێناوەشدا بە پێویستی دەزانین ئەم هەنگاوانە بگرینەبەر.

ئاماژەی بەوەشكردوە، رۆژی یەكشەممە (1ی 10ی 2023) دوای وەرگرتنی موچەی وەزارەتی پەروەردە، دەكەین بە ڕۆژی دوپاتكردنەوەی بایكۆت لەسەرجەم شارو شارۆچكەكان خۆپیشاندان و گردبونەوەی بەرفراوان ئەنجام دەدەین، كات و شوێنی خۆپیشاندان و گردبونەوەی سەرجەم شارو شارۆچكەكان دوای ڕاوێژ لەگەڵ گروپ و دەستە ناڕازییەكانی تر دیاری دەكەین.

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی هێما بەوەشدەكات، بەم نزیكانە و بەهاوكاری دەستەو گروپە ناڕازییەكانی تر و بە پشتیوانی و بەشداری ئێوەی خەمخۆر گردبونەوە و ناڕەزایەتیەكان دەبەینە بەغدای پایتەختی عێراق و داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین موچە و بژێوی هاوڵاتیانی هەرێم نەكاتە قوربانی گەندەڵی و ناشەفافیەكانی دەسەڵاتدارانی هەرێم و خۆیان واتا (حكومەتی عێراق) راستەوخۆ و لەڕێگەی كارتی بانكیەوە موچەی موچەخۆرانی هەرێم دابەشبكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا