عێراق و سعودییە پێنج رێككەوتنیان واژۆ كرد

پۆڵەتیك پرێس

هەریەكە لە عێراق و سعودییە پێنج رێككەوتن و لێكتێگەشتنی نێوانیان واژۆكرد یەكێك لەوانەش دامەزراندنی سندوقێكی هاوبەشە لەنێوان هەردولا كە سەرمایەكەی سێ ملیار دۆلارە.

نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەسەردانەكەی كازمی بۆ سعودییە، پێنج ڕێككەوتن و لێكتێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات مۆركراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، یەكێك لە رێككەوتنەكان دامەزراندنی سندوقێكی هاوبەشی عێراق و سعودیە كە سەرمایەكەی بە سێ ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت ئەمەش وەك بەشدارییەكی سعودیە دێت لە زیادكردنی وەبەرهەمهێنان لە بوارەكانی ئابوری لە عێراقدا.

هەروەها هەردولا رێككەوتوون لەسەر هاوكاریكردن لە بواری وزەو هەماهەنگیكردن لە هەڵوێستەكانیاندا سەبارەت بە بابەتەكانی پەیوەست بە پترۆلەوە.

باس لەوەشكراوە، یەكێكی دیكە لە رێككەوتنەكان جێبەجێكردنی پرۆژەی بەستنی كارەبای نێوان هەردوو وڵاتە،
نوسینگەی كازمی ئاشكرایكردووە، زیادكردنی هەماهەنگی لە بوارەكانی دیبلۆماسی و زیادكردنی دەرفەتەكانی وەبەرهەمهێنان بۆ كۆمپانیا سعودییەكان و بانگهێشتكردنیانە بۆ زیادكردنی كارەكانیان لە عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا