سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: دەوڵەت ناتوانێت هەموو کێشەکانی هاووڵاتیان چارەسەربکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، دەوڵەت ناتوانێت هەموو کێشەکانی هاووڵاتیان چارەسەربکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تایمز ڕیشی سوناک باسی لەوەکرد، “پێویستە دڵنیاببیتەوە لەوەی ڕاستگۆ بیت لەگەڵ خەڵک، بەدڵنیاییەوە هیچ حکومەتێک ناتوانێت هەموو کێشەی هاووڵاتیان چارەسەربکات، ژیان ئەوەندە سادە نییە”.

جەختی لەوەش کردەوە، سیاسەت و کاری لەپێشینەی ڕوبەڕوبوونەوەی هەڵئاوسانە.

پیشتریش ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز ئاماژەی بەوەکردبوو، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕەتیکردووەتەوە هێڵی شەمەندەفەری خێرا لە باکوری بەریتانیا دروستبکات، کە پێشتر لیز ترەس سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا بەڵێنی دروستکردنی دابوو، جگە لەوەش ئاماژەی بەوەکردووە، سوناک بەنیازە باجی زیادە لەسەر کۆمپانیاکانی نەوت و گاز درێژ بکاتەوە، کە پێشتر لەلایەن ترەسەوە دژایەتی دەکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا