حەلبوسی داوا دەكات پەلەبكرێت لە رێكارەكانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوایكرد، پەلە بكرێت لە یەكلایكردنەوەی ڕێوشوێنە پێویستەكانی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە.

حەلبوسی لە تویتێكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە نووسیویەتی، بەڕێزەوە دەوەستین لە بەردەم ئەو ڕۆحە بێتاوانانەی كە لە كۆمەڵكوژییەكەی هەڵەبجەدا شەهیدبوون، ڕووداوەكە وەبیرهێنانەوەیە بۆ تێكۆشان و قوربانیدان و دانبەخۆداگرتنی گەلی كورد.

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەش كردووە، بەو بۆنەیەوە داوا دەكەین، هەرچی زووترە پەلە بكرێت لە یەكلاكردنەوەی ڕێوشوێنە پێویستەكانی تایبەت بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە، وەك ڕێزێك بۆ شەهیدەكان و دانیشتوانەكەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا