لەمساڵدا 32 هەزار كەس عێراقیان بەرەو ئەوروپا جێهێشتووە

پۆڵەتیك پرێس

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران رایگەیاند، تەنها لەمساڵدا لە عێراق 32 هەزار گەنج چوونەتە وڵاتانی ئەوروپا لەو ژمارەیەش زیاتر لە 14 هەزاریان لە هەرێمەوە رۆشتوون.

ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، تەنها لەمساڵدا ٣٢ هەزار هاوڵاتی لە هەموو عێراقدا كە لە سەروو تەمەنی ١٨ ساڵن چوونەتە وڵاتانی ئەوروپاو داوای مافی پەنابەرییان كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ئامارانە تەنها ئەو هاوڵتیانەن كە داوای مافی پەنابەریان كردووە، واتە بەشێكی زۆریش لەرێگای توركیاوە رۆشتون یان لە كەمپەكاندان و تا ئێستا بەفەرمی وەكو پەنابەر نەناسێندراون بۆیە ئاماری ئەوان هێشتا تۆمار نەكراوە.

بێكاری و خراپی دۆخی دارایی بوونەتە هۆكاری ئەوەی ساڵانە لە عێراق و شارەكانی هەرێمەوە رێژەیەكی بەرچاو لە هاوڵاتیان روو لە وڵاتانی دەرەوە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا