عێراق و لوبنان ئاستی بازرگانی نێوانیان بەرز دەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند، یاداشتی لێکتێگەیشتن واژوو دەکەن، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان عێراق و لوبنان، بۆ دروست کردنی هەماهەنگی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی و کشتوکاڵی بۆ خزمەتکردنی ناوچەکە.

سەرمەد تەها سەعید بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیا گشتیەکان بۆ پێشانگاو خزمەتگوزاری بازرگانی لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژانامەوانیدا بۆ بنیاتنانەوەی عێراق و لوبنان، لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بە ئامادە بوونی وەزیری پیشەسازی لوبنان و باڵیۆزی عێراق لە بەیروت و باڵیۆزی لوبنان لە بەغدا چەندین بەرپرسیتر وتی، ئامانجی ئەم کۆنگرەیە بۆ ڕێکخستنی پێشانگاو کۆبوونەوەی ئابوری و پیشەسازیە لە نێوان ژووری بازرگانی بەغدا و عێراق، هەروەها کارکردنە لەسەر چاککردنی ڕۆڵی ئابوری نێوان عێراق و لوبنان و چالاک کردنی کەرتە تایبەتەکانی نێوان هەردوو وڵات.

سەرمەد سەعید ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی بازرگانی کار دەکەن لەسەر فراوان کردنی هەماهەنگی نێوان عێراق و وڵاتان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانی نێوانیان و باشکردنی ئاستی عێراق لەسەر وڵاتانی عەرەبی و، بەرز کردنەوەی ئاستی بازرگانی نێوان عێراق و لوبنان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا