وتەبێژی حکومەتی ھەرێم لەبارەی مووچەوە روونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، حکومەت ناتوانێت تەنھا بە داھاتی ناوخۆ مووچە دابەش بکات و ئاشکراشیکرد، ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی ھەرێم بۆ شایستەداراییەکان سەردانی بەغدادی کردووە و لە چەند رۆژی داھاتوودا ھەواڵی خۆش دەبیستن.

پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھۆکاری دواکەوتنی مووچە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، حکومەتی ھەرێم پشتی بە 83٪ داھاتی نەوت دەبەست بۆ دابەشکردنی مووچە و لە ئێستا ئەو رێژەیە لە داھاتی نەوت نەماوە و حکومەت ناتوانێت بە داھاتی ناوخۆ مووچە دابەشبکات.

ئاشکراشیکرد، ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدادی کردووە، کە تەنھا بۆ مووچە نییە، بەڵکو بۆ شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستانە و مافی ھەرێمە  مانگانە حکومەتی عێراق مووچە و شایستە داراییەکانی لەکاتی خۆیدا بۆ بنێرێت و لە چەند رۆژی داھاتوودا ھەواڵی خۆش دەبیستن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا