ئەرمینیا ئامادە نییە بۆ دانوستانی ئاشتی لەگەڵ باکۆ

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاند، لە ئێستادا بیرۆکەی گفتوگۆکردن لەگەڵ ئازەربایجان لەژێر چاودێری روسیا کارێکی گونجاو نییە.

نیکۆڵ باشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا بە میدیاکانی روسیای رایگەیاند، لە ئێستادا بیرۆکەیەکی باش نییە گفتوگۆ لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان و روسیا ئەنجام بدرێت چونکە هێشتا پێکدادانە توندەکان لە قەرەباغ بەردەوامی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە بارودۆخ گونجاو و لەباربێت بێت هەتا دانوستانەکان ئەنجام بدرێت.

هاوکات، هەتا ئێستا ئەرمینیا و ئازەبایجان وەڵامی داواکارییە نێودەوڵەتییەکانیان نەداوەتەوە بۆ وەستاندنی شەڕ و پێکدادان لە قەرەباغ.

لە چەند رۆژی رابردوودا، شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەستیپێکرد و بەپێی نوێترین راپۆرتەکان، هەتا ئێستا ٩٨ کەس گیانیان لەدەستداوە کە لەنێویاندا ژن و منداڵی بێتاوان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا