سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا نادیارە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند، تاوەكو كارەكانی بودجەی 2021 تەواو نەكرێن شاندی هەرێم سەردانی بەغدا ناكەن.

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لیژنەیەكی هونەری لە هەرێمەوە بەردەوام سەردانی بەغدا دەكەن و لەگەڵ لیژنەی باڵای ئامادەكردنی بودجەی ساڵانی 2021 تا 2023 كارەكانیان بەڕێوە دەبن.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا كارەكانی ئەو لیژنە هونەرییانە تەواو نەكرێن شاندی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا ناكەنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەی باڵای ئامادەكردنی بودجە كاری باشیان كردووە، بەڵام لەماوەی رابردودا بەهۆی كۆرۆناوە كارەكانیان راوەستا.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی چەند ساڵێكە چەندینجار شاندی باڵای هەرێم سەردانی بەغدایان كرد، بەڵام لەوكاتەوە تائێستا هەردولا نەیانتوانیووە لەبارەی كێشەكانی نێوانیانەوە بگەنە چارەسەری كۆتایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا