شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە دوای كۆبونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم كە بڕیارە رۆژی یەك شەمەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، شاندێك لە هەرێمەوە سەردانی بەغداو بكات و پرسی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای قەرز بەبێ كوردو بابەتی مووچەی فەرمانبەران تاوتوێ بكەن.

پەرلەمانی عێراق لە دواین كۆبونەوەی خۆیدا بەبێ ئامادەبوونی كورد پرۆژە یاسای قەرزكردنی پەسەند كرد.

بەپێی پرۆژە یاساكە تاوەكو هەرێم و بەغدا رێكەوتن لەسەر رادەستكردنی نەوتی هەرێم نەكەن، ئەوا بەغدا هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم نانێرێت.

ئەو رووداوەی پەرلەمانی عێراقیش نیگەرانی بەرپرسانی كوردی لێكەوتەوەو بڕیارە هەرسێ سەر‌وكایەتییەكی هەرێم كۆببنەوەو دواین هەڵوێستی خۆیان لەبارەی ئەو هەڵوێستەی پەرلەمانی عێراقەوە رابگەیەنن.

هاوكات بریارە لەو كۆبونەوەیەدا بڕیاری ئەوە بدرێت شاندێك لە هەرێمەوە سەردانی بەغدا بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا