شاندی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن

پۆڵەتیك پرێس

بە‌مە‌بە‌ستی گە‌یشتن بە‌ڕێككە‌‌وتن سە‌بارە‌ت بە‌پرسە‌ داراییە‌كانی نێوان حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان و حكومە‌تی عێراق، وە‌فدێكی باڵای حكومە‌تی هە‌رێم بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وتن.

سەمیر هەورامی وتە‌بێژی رە‌سمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، وەفدەكە بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانییەو بەئامانجی گە‌یشتن بە‌ڕێككە‌‌وتنی كۆتایی سە‌بارە‌ت بە‌پرسە‌ داراییە‌كانی نێوان حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان و حكومە‌تی عێراق دەچنە بەغدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە‌ هە‌ر ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ لەگەڵ وەزیرانی نە‌وت و دارایی عێراق دانوستاندنە‌‌‌كان دە‌ستپێبكە‌ن.

ئەمەدوای ئەوە دێت، لەچەند رۆژی رابردوش وەفدێكی تەكنیكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی وەزیری دارایی هەرێم بۆ دیاریكردنی هێڵە گشتیەكانی بودجە و موچە چونە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆبوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا