ئەمڕۆ شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، سبەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكاتەوەو لەبارەی نەوت و بودجەی هەرێمەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەكەن.

 

فارس عیسا، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بڕیارە شاندی باڵای حكومەتی هەرێم، كە هەمان شاندی رابردووە، سەردانی بەغدا بكاتەوە تاوەكو لەبارەی نەوت و بەشە بودجەی هەرێمەوە بگەنە رێككەوتن.

 

پێشتریش سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاندبوو كە رۆژی سێ شەمە شاندەكەی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەنەوە.

 

بڕیار بوو سەردانەكە لەرۆژی یەكشەمە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆكاری نادیار خرایە رۆژی سێ شەمەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا