شاندی هەرێم گەیشتە بەغدا

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجە و دۆسیەی نەوت، شاندی باڵای دانوستانكاری هەرێم گەشتە بەغداو بڕیارە لەگەڵ فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق و بەرپرسانی دیكەی حكومی كۆببنەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە تویتەری خۆی نوسیویەتی، “لە ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا، سەربەرزم جارێكیتر سەرۆكایەتی شاندی حكومەتی هەرێم دەكەمەوە بۆ بەغدا”.

تا ئێستا فراكسیۆنە شیعەكان پێشنیازێكی دیاریكراویان دەربارەی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتیدا نەداوە بەفراكسیۆنە كوردییەكان.

هاوكات حكومەتی هەرێم رەزامەندە بە پەسەندكردنی ئەو بڕگەیەی لە بارەی پشكی كوردەوە حكومەت لە پرۆژە یاسای بودجە جێگری كردووە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەگەر هەیە رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ی عێراق لە پەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە، ئەگەرنا دوادەكەوێت بۆ دوای كۆتایی هاتنی پشووەكانی نەورۆز.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا