شاندی هەرێم بۆ گەیاندنی دواین پەیام سەردانی بەغدا دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی عێراق ئاشكرای دەكات، سەردانی ئەمجارەی شاندی هەرێم بۆ گەیاندنی دواین پەیامی هەرێمە بە لایەنە سیاسییەكانی عێراق كە ئەویش خۆی لەوەدا دەبینێتەوە دەستبەرداری مافە دەستوری و یاساییەكانی نابێت.

دیار تەیب پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، دوای سەردانیكردنی هەفتەی رابردوی شاندەكە بۆ بەغدا ئەوەی ماوەتەوە بۆ گەیشتن بە دەرئەنجامێك لەسەر بڕیارێكی سیاسی سەبارەت بەو خاڵانەی پەیوەندیدارن بە هەرێمی كوردستانەوە لە بودجەدا وەستاوە.

وتیشی “ئەمجارە شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی لایەنە سیاسییەكانی خاوەن بڕیار دەكات، چونكە فشارێكی زۆر لەسەر هەرێم هەیە بۆئەوەی دەست لە مافە دەستورییەكانی خۆی بەربدات و وەك پارێزگایەكی عێراق مامەڵە بكات، ئەمەش لەلایەن و حكومەت و لایەنە سیاسیە كوردییەكانەوە دژی دەستور و یاسایەو پێی رازی نابن”.

باسی لەوەشكرد، لایەنە سیاسیە عێراقییەكان بەشێوەیەكی راستەخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەلایەنێكی هەرێمیەوە گرێدراون و هەر بۆیەش بڕیارێكی یەكگرتووی نیشتیمانی لە ئارادا نییە و پەیڕەو ناكرێت ئەگەر هەشبێت تەنها لە راگەیاندندایە.

بڕیارە ئێواری ئەمڕۆ یەك شەمە حەوتی شوبات بۆ دواینجار شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بكەن و پرسی رێككەوتن یان رێكنەكەوتن لەگەڵ عێراق لەسەر بودجەی گشتی 2021 یەكلایی بكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا