لەپارێزگایەكی هەرێم بەستنی دەمامك كرایە ناچاری

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری دهۆك رایدەگەیەنێت “بەهۆی بەرزبونەوەی رێژەی توشبوون بەكۆرۆنا بەستنی دەمامك بۆ هەموو هاوڵاتیەك ناچارییە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تەموزی 2021، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “توشبووانی‌ کۆرۆنا لەدهۆک رۆژ لەدوای‌ رۆژ لە هەڵكشاندایە وبڕیارمانداوە رێکارەکان توند تر بکەینەوە”.

وتیشی “پێویستە هەموو کەسێک ماسک ببەستێت، بەتایبەتی‌ لەکاتی‌ سەردانیکردنی‌ شوێنە گشتییەکاندا، چونكە لەناو ئەو کەسانەدا کە توشبوون ژمارەیەکی‌ بەرچاو منداڵ و گەنجی‌ تیادایە”.
لای خۆیشیەوە ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک ئاماژەی بەوەكرد، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 517 تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە دەستنیشانکراون و 12 کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆبوەوە و دواتر 14 بڕیار و رێنمایی له‌ پێناو پاراستنی ئاسایشی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان دەركرد و جەختیكردەوە پێویسته‌ هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڤاكسین وه‌ربگرن و به‌ ماسكه‌وه‌ ده‌وام بكات.داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا