سودانی بەرەومیسر بەڕێکەوت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

 بە مەبەستی بەشداریکرن لە کۆنگرەیەکی تایبەت بە رەوشی فەڵەستین، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە قاھیرە.
نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سودانی بۆ بەشداریکردنی لە کۆنگرەی قاھیرە بۆ ئاشتی 2023، کە تایبەت بە تاوتوێکردنی رەوشی ئێستای فەڵەستین و رووداوەکانی غەززە گەیشتوەتە میسر.

ئەوەشهاتووە، لە کۆنگرەکەدا سودانی ھەڵوێست و پرەنسیپی عێراق سەبارەت بەو رووداوانەی لە غەززە ڕوودەدەن، لەگەڵ کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی و گەیاندنی ئەو ھاوکارییانەی خەڵکی کەرتی غەززە پێویستیانە دەخاتەڕوو.

دوو ھەفتە لەمەوبەر بەرەبەیانی رۆژی شەممە بزوتنەوەی حەماس بە پێنج ھەزار مووشەک ھێرشی کردە سەر ئیسرائیل، لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل کەرتی غەززەی بۆردومان کرد، لە ئێستاشدا بڕیارە لە کۆنگرەی قاھیرە بۆ ئاشتی 2023، چارەسەری پێویست بۆ رەوشی فەڵەستینییەکان بدۆزرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا