مەسروربارزانی: حكومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە یاسای بودجەوە

پۆڵەتیك پرێس

رۆژی سێشەممە مەسروربارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە میانی كۆبونەوەی لە گەڵ كونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان جەختی كردەوە لە پابەندبوونی حكومەتی هەرێم بە جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتی عێراقەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی لە گەڵ حكومەتی فیدراڵی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا تاووتوێ كرا.

لە كۆبوونەوەكەدا مەسروربارزانی داوای كرد حكومەتی عێراق حكومەتی عێراق شایستە داراییەكانی هەرێم رەوانە بكات كە ماوەی 10 مانگ دەبێت نەیناردووە.

لە ماوەی دوو رۆژدا ئەمە دووەمجارە حكومەتی هەرێم جەخت لەسەر پابەندبوونی بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە دەكاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم رۆژی دووشەممە لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رۆژی 13/4/2021 لە نووسراوێكدا كە بۆ وەزارەتی دارایی عێراقی ناردووە رەزامەندیی خۆی بۆ جێبەجێكردنی پابەندە داراییەكانی هەرێم لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 دەربڕیوە.

تا ئێستاش هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم دڕدۆنگن لە بەڵێنەكانی حكومەتی هەرێم بۆ پابەندبوون بە جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتی عێراق و متمانەیان بەو قسانەنیە كە بەرپرسانی هەرێم دەربارەی پابەندبوونی هەرێم بە یاسای بودجە دەیڵێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا