مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە لیز ترەس سەرۆكوەزیرانی نوێی بەریتانیا كرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا، وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، نووسیویەتی: دڵنیام لە ژێر سەركردایەتی ئێوەدا، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا زیاتر بەرەوپێش دەچن.

ئەمڕۆ سێشەممە 6_9_2022 لیز ترەس وەك سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لەلایەن شاژنە ئێلیزابێسی دووەم بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتەكەی راسپێردرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا